د. ڤیان سەبری - سەرۆکی فراکسیۆنی پ.د.ک لە پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا رایگه‌یاند: دوو مانگه پرۆژه یاسای بودجه گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی عێراق و له‌ناو لیژنه‌ی دارایی و كۆتایشیشی پیهاتووه ته‌نها هه‌ندێ بڕگه‌ی كه‌م ماوه، هه‌ندێكیش تایبه‌ته به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه كه پرسی پرۆژه یاسای بودجه قۆناغێكی باشی بڕیوه ، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش تا راده‌یه‌كی زۆر تێگه‌یشتنی هه‌یه له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسه.
ئاماژه‌شیدا كه هه‌موو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ چه‌ندین ساڵه وه‌ك پێویست نه‌هاتووه.
د ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند كه ده‌ستوور روونه ، هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی كه له عێراق هه‌ن پێویسته به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت هه‌روه‌ها به پێی ژماره‌ی دانیشتوان بێت كه ئه‌مه‌ش نه‌كراوه واتا سه‌رژمێرییه‌كی ته‌واو نییه له عێراق. .
روونیشیكرده‌وه كه گومان له‌وه دانییه ، تێگه‌یشتنیان بۆ پرسه‌كان سیاسییه ، بۆ نموونه تێگه‌یشتنیان بۆ فیدرالیه‌ت نییه ، پرسی هه‌لبژاردن و پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و پرسه زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر هه‌ڵوێستی پارته شیعییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
پێویسته ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ببێته مۆدێلێك بۆ به‌شه‌كانی دیكه نه‌ك دژایه‌تی بكرێت.
راشیگه‌یاند كه ئه‌مرۆ زۆر گرنگه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت ، ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌ممار حه‌كیم بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی باشه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی و تێكشكاندنی به‌ربه‌سته‌كان.
بڕیار وایه رۆژی پێنجشه‌ممه بڕیار له سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه بدرێت كه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه.
پێویسته نه‌ك ته‌نها پرسی بودجه به‌ڵكو پشكی هه‌رێم له زۆر بواردا فه‌راهه‌م بكرێت به پشت به‌ستن به ده‌ستوور كه ده‌ستووری هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به خۆشحاڵیه‌وه تێگه‌یشتنی هه‌یه له سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بوونی هه‌یه له عێراق.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌ناو ته‌واوی پێكهاته‌كان په‌رته‌وازه‌ییه‌ك هه‌یه ، به‌ڵام پێویسته یه‌ك وتار‌و یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت ، پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.