رافائیل گرۆسی رایگه‌یاند: پێویسته رێگه بدرێت پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بگه‌رێنه‌وه تاران.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، رافائیل گرۆسی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئێران و له‌لایه‌ن سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەکبەر ساڵحی پێشوازی لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ سه‌باره‌ت بهرزكردنمهوهی چالاكی ئه‌تۆمی ئێران گه‌روسی داوای له ئێران كرد پێویسته رێگه بدرێت پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی بنكه گومانلێكراوه‌كانی ئێران بكه‌ن.
هاوكات داواشی له ئێران كرد پتر هاوكاری ئاژانسه‌كه‌یان بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه په‌رله‌مانی ئێران پرۆژه یاسایه‌كی په‌سند كردووه كه حكوومه‌تی ناچار ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه لە پێناو درێژەدان بە کارەکانی ئاژانسەکە لە ئێران‌دا، رافائیل گرۆسی سەردانی تارانی كردووه بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک کە هەردوولا لەسەری رێکبکەون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.