وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند پێنج حاڵه‌تی تووشبوون به جۆری نوێی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رووماڵی كوردستان تیڤی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی تووشبوونی پێنج كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به جۆری نوێی كۆرۆنا، دووپاتیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی بۆ شه‌پۆلی جۆری نوێی كۆرۆنا ئاماده كردووه و گومانیش هه‌یه كه چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به جۆری نوێ هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ له‌و حاڵه‌تانه‌ش دڵنیا ببنه‌وه.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: ئێمه داوای سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان نه‌كردووه، ته‌نها داوای توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزیمان كردووه له شوێنه گشتییه‌كان و به تایبه‌ت ده‌روازه سنوورییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.