سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تەواوی ئەو تۆمەت و تانانە رەتدەکاتەوە كه ئاراستەیان دەکرێت و دهڵێت، چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.
ههر له راگهیهندراوهكهی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دا هاتووه، لاى ههمووان ئاشكرایه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایهکی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵى بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ماوەیەكه چەند کەس و لایەنێک دەستیان كردووه به شاڵاوێكى ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئهندامەکانی و هەوڵ دەدەن خەڵكى هەرێمى كوردستان چەواشه بکەن و به لاڕێدا بیانبەن و تانه له سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا یاسایی و شهرعییەکان دەدەن، له کاتێکدا دەزگای داواکاریی گشتی وهکو سهربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سهروماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان و ههموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە كه درێژه پێدەری كارەكانمان دەبین له چەسپاندنی سهروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قهوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.