وه‌زاره‌تى پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمرۆ یەک شەمە 21-2-2021 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: لەو کۆبونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 کرا، کە هەر دوو وەزارەت لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان بۆ دیاری کردن و پێشنیارکردنی داهات و خەرجیەکانیان.
وه‌زاره‌تى پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەت گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا و تێبینی و سەرەنجەکان خرانە ڕوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: وەزیری پلاندانان جەختی کردەوە پێویستە بە گوێرەی ئەو رۆژ ژمێرەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە ساڵی 2021 دیاری کراوە تەواو بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.