Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:45

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی کوردستان ژماره‌یه‌ک بابه‌تی هاوبه‌ش له‌ڕووی یاساییه‌وەتاووتوێده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى 2 ى 2021 ،  دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ و په‌رله‌ماتنار و راوێژكار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان .
له‌ دانیشتنێكدا كه‌ جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و راوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی بوون باسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان كرا.
له‌ ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی شاندی په‌رله‌مان، باسی له‌ گرنگیی ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ و خستنه‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌كانی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولاو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاویان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای سوپاسیكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، باسی له‌ پێویستیی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ كرد و گوتی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسادانان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نیان كردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی هاوبه‌ش هه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ردوولا هه‌یه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆیان پێویستی به‌ كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه‌.
 دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك خاڵی خسته‌ڕوو كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاروباری چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌و په‌رله‌مانتار و راوێژكاران بۆچوون و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئاراسته‌یان كراوه‌ له‌ په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگره‌كان و راوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ وردی  وه‌ڵامی پرسیار و تێبینیه‌كانی شاندی په‌رله‌مانیان دایه‌وه‌و له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا میكانیزمی چاره‌سه‌ری پێویست و گونجاو له‌لایه‌ن هه‌ردوولا خڕانه‌ روو.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، وێڕای ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا دووپات كرایه‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.