ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 2 ى 2021 كهڕۆژی جیهانی زمانی دایكه ، له‌م ڕۆدهدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی:
ئه‌مڕۆ 2021/2/21، رۆژی جیهانیی زمانى دایكه، ساڵی 1999 لهكۆنفڕانسی گشتیی ڕێكخراوی یونسكۆ-ى سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌زمانی دایك ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌ناوی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك ناوناوه.
لەساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین، ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان هەردەم ڕێز لەزمانی دایکی تاك بەتاکی کۆمەڵگەمان دەگرین و پاڵپشتیی خۆمان بۆ فرەزمانی و فرەکلتووری لەهەرێمە خۆشەویستەکەماندا دووپات دەکەینەوە، زمان ناسنامه‌و کۆڵه‌گه‌ی ژیان و مانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، هەر لەو سۆنگەیەشهوە پابەندبوون بەزمانە فەرمییەکان کە لەیاساکان و دەستووری عێراقی فیدرالى ساڵی ٢٠٠٥ بەپێویست دەزانین، لەم ڕۆژە گرنگەدا کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر دراوە، دەستخۆشیی تایبەت ئاراستەی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (UNAMI) ده‌كه‌ین، لەبەرئەوەی ڕێز لەزمانە فەرمییەکانی عێراق دەگرن، بەتایبەتی لەڕاگەیەندراوە فەرمییەکانیان سەبارەت بههەرێمی کوردستان و داواکارین کەگشت دامەزراوە فیدراڵییەکانیش هاوشێوەی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێز لەدەستوورو یاسابەرکارەکان بگرن.
هەرێمی کوردستان جێی پێکەوەژیانە، لانەی گشت زمان و ئاین و ئاینزاکانە بەبێ جیاوازی و هەموو هەوڵ و کۆششمان به‌و ئامانجەیە کە ئەو پێکەوەژیانە پارێزراوترو ئاوەدانتر بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2021/2/21
په‌یامێک له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.