Erbil 26°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 09:15

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا  تۆمەتبار بەبڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.