Erbil 25°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 09:26

د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح : پێنج تووشبووه‌که‌ی کۆرۆنای نوێی گۆڕاو دانیشتووی هه‌ولێرن

کوردستان TV
100%

دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌كانی پێنج حاڵه‌ته‌ گوماناوییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی گۆڕاو، پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.

هه‌ره‌وه‌ها گوتی: پێنج تووشبووه‌كه‌ دانیشتووی هه‌ولێرن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 40 ساڵه‌ و ره‌گه‌زی نێر و مێیان تێدایه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكراشیكرد،كه‌ به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر گوتی: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ده‌كرێته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.