ریاز عه‌بدولئه‌میر ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه، رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له میانی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌دا، ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بگاته عێراق و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا پلانێكی گه‌وره په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
ریاز عه‌بدولئه‌میر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا پلانێكی گه‌وره په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین كه دواتر وردهكارهییهكهی بۆ ھاووڵاتییان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
ریاز عه‌بدولئه‌میر ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ڤاكسینی ڤایزه‌ر له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكاندا ھه‌ڵده‌گیرێت، به‌و پێیه‌ی كه ڤاكسینه‌كه پێویستی به پله‌ی گه‌رمای زۆر نزم ھه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ھاووڵاتییان ده‌توانن له نه‌خۆشخانه‌كاندا، ڤاكسینی ڤایزه‌ر وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه باسی له‌وه‌شكرد، ڤاكسینه‌كانی دیكه‌ی دژبهكۆرۆنا كه پێویستیان به پله‌ی گه‌رمای زۆر نزم نییه، ئه‌وا به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی له پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێن.
ریاز عه‌بدولئه‌میر راشیگه‌یاند كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارھێنانی ڤاكسینه‌كانی دژه‌كۆرۆنا، راھێنانیان پێكراوه و گوتی:چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له میانی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌دا، ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بگاته عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.