د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێنج حاڵەتی کۆڕۆنای گۆڕاو کە پێشتر گومان لەسەریان هەبوو، تۆمار کراون.
راشیگه‌یاند: تووشبووه‌كان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێرن .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: چه‌ند حاڵەتێکی دیکە هه‌یه كه گومانیان لەسەرە، هێشتا دڵنیا نین لەوەی کۆرۆنای نوێ بن، بەڵام پشکنینی پێویستیان بۆ دەکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی وابریاره، لهنیوهرۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌دا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی هاوڵاتیان بهكۆڕۆنای گۆڕاو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.