سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌كانمان زۆر زیاتره له بۆچوونه جیاوازه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌مانه‌وێت ھه‌ماھه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌ھێزتر بكه‌ین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی ئه‌و پرۆگرامه كرد كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆمیته‌ی ئاراسته‌كردنی نیشتمانی تورك- ئه‌مریكا رێكخراوه.
سه‌ركۆماری توركیاله په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: له چوارچێوه‌ی روانگه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ھه‌ماھه‌نگیان به‌ھێزتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی:باوه‌شكردنه‌وه بۆ كوده‌تاچییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن وڵاتێك كه خاوه‌ن بانگه‌شه‌یه له بواری دیمه‌كراسی و ئازادییه‌كان، دژبه‌یه‌كێكی گه‌وره‌یه.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا گوتی: له‌م قۆناغه‌ی دوایدا ھه‌موومان پێكه‌وه شاھیدی ئه‌وه بووین كه دۆستایه‌تی تورك-ئه‌مریكا به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیددی تێپه‌ڕبوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند : ئێمه وه‌ك توركیا، له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌كانمان زۆر زیاتره له بۆچوونه جیاوازه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.