21ی شوباتی هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كلتووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونسكۆ"وه به ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك ده‌ستنیشانكراوه، سه‌ره‌ڕای یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ش له كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا كورد زمانی ستاندار و یه‌كگرتووی نیه.
مێژووی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1952، كاتێك پۆلیسی پاكستان به فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك قوتابیانی زانكۆی به ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشی كرد، كه مانگرتنیان بۆ به‌كارهێنانی زمانی به‌نگالی له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان‌دا ڕاگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامدا چه‌ندین قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌و ڕووداوه و له ساڵی 1999 به ئامانجی ڕێزگرتن و بههابهخشین به زمانه‌كانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، ڕێكخراوی كلتووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 'یونسكۆ' ڕۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك 'زگماكی' ده‌ستنیشان كرد.
له جیھاندا 6 ھه‌زار زمان ھه‌ن، به‌ڵام زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره و زۆرترین خه‌ڵك قسه به 100 زمان ده‌كه‌ن، زمانی كوردیش له پله‌ی 59-یه‌مین زمانی جیهاندایه.
به‌ھۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له زمانه‌كان پیتی نووسینیان نییه و ته‌نھا له قسه‌كردندا به‌كاردێن مه‌ترسی له ناوچززنیان له‌سه‌ره ، 200 بۆ500 زمانیش مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن خۆیان له‌به‌رده‌م ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتنه‌كان رابگرن.
زمان به پێناسه‌ی هه‌ر گه‌لێك یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت، له ڕێگه‌یه‌وه شوناس و كلتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان دیاری ده‌كرێت، نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان به چوار زاراوه‌ی سه‌ره‌كی قسه ده‌كه‌ن كه بریتین له ("زاراوه‌ی كرمانجی باكور (كرمانجی)": بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، به‌هدینانی، زاراوه‌ی ڕۆژئاوا، "زاراوه‌ی كرمانجی ناوه‌ڕاست (سۆرانی)": موكریانی، سۆرانی، ئه‌رده‌ڵانی، سلێمانی و گه‌رمیانی، "زاراوه‌ی كرمانجی خواروو (لوڕ)": لوڕی ڕه‌سه‌ن، به‌ختیاری، مامه‌سه‌نی، كۆهگڵۆ، له‌ك و كه‌لهوڕ، "زاراوه‌ی گۆران": گۆرانی ڕه‌سه‌ن، هه‌ورامانی، باجه‌ڵانی و زازا).
شایانی باسه ساڵانه به‌وبۆنه‌یه‌وه چه‌ندین چالاكی له كوردستان و جیهان ساز ده‌كرین ، ئه‌م ساڵ به هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، چالاكی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.