ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ،ملیۆنێك و 400 هه‌زار مریشك له‌ناوده‌به‌ن .
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی عه‌سكه‌ر مهكانلی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ڤێته‌رنه‌ری ئێران له‌لێدوانێكدا بۆ پرێس تیڤی گوتی: زۆربه‌ی ئه‌و مریشكانه‌ی له‌ناوبردراون، له پارێزگای خوراسان بووه و ڤایرۆسه‌كه به‌په‌له ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
هه‌روه‌ها گوتی: خاوه‌ن كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ره‌كان، بڕیاریان دابوو بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له حكومه‌ت بشارنه‌وه.
عه‌لی عهسكهرگوتیشی: : له ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه‌و پلانیان داناوه چۆن ئه‌و مریشكانه له‌ناوببه‌ن كه تووشی په‌تاكه بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.