Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:09

ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و حه‌وت ده‌روازه‌ی دیکه‌ی سنووریی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئێران رایگه‌یاند كه‌ له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، حه‌وت ده‌روازی سنووریی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق داده‌خات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی ئێران (ئیرنا) له‌ مه‌سعود به‌ھرام نه‌ژاد، گوته‌بێژی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای كرماشان رۆژئاوای ئێران، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ھیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له‌ پارێزگاكه‌ تۆمارنه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌ چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق داوه‌ و گوتی: "ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی په‌روێزخان، خوسره‌وی، سۆمار، شێخ ساڵح و شوشمێ تا كاتێكی نادیار به‌رووی ھاتوچۆی گه‌شتیاراندا، داده‌خرێن".

مه‌سعود به‌ھرام نه‌ژاد گوتیشی: "جموجۆڵی بازرگانیی له‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌، له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی و به‌ چاودێری تیمه‌ ته‌ندورتسییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌ پارێزگای خوزستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ھه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌لامچه‌ و جه‌زابه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌ دادخرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند،  ئێران ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ ده‌روازه‌كه‌ له‌ رووی گه‌شتیارییه‌وه‌ داده‌خرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.