ئەمشەو دوو کاسبکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە چۆمی پشکاوی نێوان دوڵەتوو - شێنێ خنکان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی ئەبوبەکری حسنی دەروێشی و ئەسکەندەری حمە ئاغا دانیشتوو گوندی دوڵەتوو سەر بە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی هێنانی ئاژەڵ بۆ هەرێمی کوردستان سوپای پاسداران تەقەیان لێدەکەن و به‌دوایاندا ڕاده‌كه‌ن و ئەوانیش لە ترسی کوژرانیان خۆیان بە چۆمی پشکاوی نێوان دۆڵەتوو -شێنێ داده‌ن لە سنوری ناحیەی هەڵشۆ سەر بەدەڤەری پشدەر بەهۆی قۆڵی چۆمەکە و به‌ستنی سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه و ئەو شەپۆڵە بەفر بارینە، له‌ئەنجامدا هەردوویان دەخنکێن و لەلایەن دانیشتوانی ئەو دەڤەره‌كه ته‌رمه‌كانیان له ئاوه‌كه ده‌رده‌هێنن.
تا ئێستا دیار نییە تەرمەکەیان رەوانە دەکرێنەوە یان دەهێنرێن بۆ قەڵادزێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.