ئەنفلۆنزای مریشک کە ناوی ئەنفلۆنزای باڵندە، نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر لەزۆر وڵاتدا بڵاوبۆوە ، زیانی گەورەی لێکەووتهوه.
لە ڕوسیا یەکەم حاڵەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ دیاریکرا بە وتەی بەرپرسانی ڕوسیا، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N8 بۆ یەکەمجار لەکێڵگەیەکی پەلەوەری لەباشووری ئەو وڵاتە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە
ئانا پۆپۆڤا سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی بەکاربەری ڕوسیا ، ڕۆژی شەممە 20ی شوبات، بۆ یەکەم جار هەواڵی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N8ی بۆ مرۆڤ بڵاوکردەوە، ئاماژه بهوهكراوه لهسهر ئه نفلۆنزای باڵنده بۆ مرۆڤ ڕاگهیهنراوه و ههواڵهكهش به ڕێکخراوی تهندروستی جیهانی ڕاگهیهندراوه.
بە وتەی کاربەدەستهكهی تەندروستی رووسیا، حەوت کەس لە یەکەیەکی پەلەوەردا تووشی ئەنفلۆنزای باڵندەی ڤایرووسی بوون، بەڵام دۆخی هەموویان راگەیاندووە کە باشە
تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی ئەنفلۆنزایی لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ نەبووە.
هەروەها ئەنفلۆنزای باڵندەش لەم ساڵانەی دواییدا لەچین و ئێران و ئەڵمانیا بەدیکراوە کە جۆرە ڤایرۆسییەکی « سوپەر ئەسین »ە .
ئەنفلۆنزای مریشک کە ناوی ئەنفلۆنزای باڵندەش بوو ، نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر لەزۆر وڵاتدا بڵاوبۆوە ، زیانی گەورەی لێکەووتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.