سەرۆک بارزانی، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەپارێزگاری هەولێر کرد، پارێزگاری هەولێریش، سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر هاتووه، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك مەسعود بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانیەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد و دڵنیاییدا کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست ڕاسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.