بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكووری به‌غدا به 3 رۆكێتی كاتیۆشیا كرایه ئامانج، كه هێزەکانى ئەمەریکاى تێدا نیشته‌جێن.
کەمێک پێش ئێستا میدیا عێراقییەکان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڵاویانکردەوە، سێ موشەک ئاڕاستەى بنکەى ئاسمانیی بەلەد کراوە لە پاریزگاى سەڵاحەدین، كه له ئێستادا هێزەکانى ئەمەریکاى تێدا جێگیرکراون.
ئەو سه‌رچاوه‌یه پێی راگه‌یاندوون کە له شوێنێكی نادیاره‌وه، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌له‌د كراون و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.