به هۆی ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، وڵاتی ئێران پێنج ده‌روازه‌ی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ عێراق داخست.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی له‌سه‌ر زاری مه‌سعود به‌هرامنژاد گوته‌بێژی لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای كرماشانی ئێران بڵاویكرده‌وه، داخستنی ئه‌م پێنج ده‌روازه سنووره‌یانه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان و تۆماركرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێییه له عێراق.
به‌هرامی هه‌روه‌ها گوتی: له‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌روازه سنووریه‌كانی، بە بڕیارى پارێزگارى کرماشان دەروازى سنورى پەروێزخان بە رووى هاتوچۆى گەشتیاراندا داخراوه، هه‌روه‌ها خوسره‌وی، سومار، شوشمێ و شێخ سه‌له له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له عێراقه‌وه به‌سه‌ردان هاتوونه‌ته ناو خاكی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی تێستی كۆرۆنایان له ئێران لێوه‌رگیرا، ده‌توانن له رێگه‌ی ده‌روازه سنووره‌ییه‌كانه‌وه بگه‌ڕینه‌وه عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌ه‌وه كه بڕیاره‌كه ته‌نها كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌گرێـته‌وه و جوله‌ی بازرگانی وهاتووچۆی ترانزیتی ، به ره‌چاوكردنی چڕی ته‌ندرووستی له سه‌ر سنووره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان به‌مه‌رجی ئه‌نجامدانی تێستی ریپید یان سی پی ئاری تایبه‌ت به كۆرۆنا و نێگه‌تیڤ ده‌رچوونی پشكنینه‌كه‌یان، ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.