وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، زیادكردنی هێزه‌كانیان له عێراق له‌سه‌ر داوای به‌غدا بووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ناتۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، لوید ئۆستۆن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی ناتۆ بۆ عێراق دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، زیادكردنی هێزه‌كانیان له عێراق له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه دێت ئێران زیاد له یازده ساڵه هه‌وڵ ده‌دات له رێی گرووپه شیعه‌كانی سه‌ر به تاران، هێزی هاوپه‌یمانان و به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوور بخاته‌وه.
رۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگریی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریان دا هێزه‌كانیان له عێراق له پێنج سه‌د سه‌ربازه‌وه بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز به‌رز بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئاشكرای كرد، ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه ده‌رچوو كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له ناتۆ كرد هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی عێراق.
ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عوسمان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای كردووه، بڕیاری ناتۆ بۆ پاڵپشتی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كات.
له‌دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده میلیشیا شیعه‌كان دۆخی ئه‌منی عێراقیان شێواندووه و داعش جارێكی تر خۆی رێكخستووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.