له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی-دا، پێنج چه‌كداری داعش له باكووری به‌غدای پایته‌خت كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، نه‌قیب ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف راگه‌یاند كه ھێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپه‌راسیۆنێكی ھاوبه‌شیان دژبه تیرۆریستیان داعش له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدا ئه‌نجامداوه و گوتی: "له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پێنج چه‌كداری داعش كوژراون كه یه‌كێكیان به‌ناوی والی شه‌رعی داعشه له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدا و ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییه".
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م چه‌كداره كوژراوه‌كان، خۆكوژبوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه ھه‌ر له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دوو دیكه‌یش برینداربوون.
گوتیشی: "به‌ناو والی شه‌رعیی داعش له قه‌زای تارمییه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراوه، به‌رپرس بووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین ھێرشی تیرۆریستی دژبه به ھێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.