كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری دەداتە كۆچبەران و پەنابەران دەربارەی هەوڵێكی فێڵكردن و ساختەكردن رایدهگهێنێت: بەناوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسوڵخانەكانەوە پەیوەندی بە خەڵكەوە دەكرێت بەرامبەر وەرگرتنی پارە.
لەمبارەیەوە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویان كردهوهتهوه: هەندێك كەس خۆیان بە كارمەندی نەتەوە یەكگرتووەكان یان ڕێكخراوە نا حكوومیەكان یاخود بە كارمەندی كۆنسۆلخانە دەناسێنن و هەڵدەستن بە پەیوەندی كردن بە پەنابەران و پەناخوازان بە بیانوی پێشكەشكردنی یارمەتی و خزمەتگووزاری، بۆ نموونە خزمەتگووزاری نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، بەرامبەر وەرگرتنی پارە.
راشیدهگهیهنن: هەندێكیان لە پێگەی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكلامی ساختە بڵاودەكەنەوە، كە دوورە لە ڕاستی.
كونسوڵخانه داوای لە هاووڵاتیانیش دهكات:خودی خۆت و خێزانی خۆت لە چەوسانەوە بپارێزە. دووربكەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم كەسانە و ئەم لاپەڕانە و هەواڵ بگەینە بە كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران UNHCR گشت یارمەتییە مرۆییەكان بەبێ بەرامبەر پێشكەش بە تۆ دەكرێت.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: بۆ زانیاری زیاتر، یاخود تۆماركردنی سكاڵا و تێبینی سەبارەت بە یارمەتییەكانی كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، پەیوەندی بكە بە سەنتەری زانیاری عیراق (IIC) بە هێڵی بێ بەرامبەری 80069999 و گشت پەیوەندییەكان بە شێوەێكی نهێنی دەمێننەوە.
راشیدهگهیهنن: كە سەنتەری زانیاری عیراق بەردەستە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 6ی ئێوارە بۆ ڕۆژانی (یەك شەممە تاكو پێنج شەممە) هەروەها لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاكو 3ی نیوەڕۆ بۆ (ڕۆژانی پشوو) هەروەها دەتوانیت كورتە نامەی “یارمەتی” بنێریت بۆ ژمارە80069999 یاخود نامە بنێریت بۆ ماسنجەری لاپەڕەی فەیسبووكی (IIC)، كارمەندانی سەنتەر بە زووترین دەرفەت پەیوەندیت پێوە دەكەنەوە. تكایە هیچ جۆرە زانیارییەكی كەسی لە نامەكەت ئاماژە پێمەكە.
بۆ زانیاری گشتی سەبارەت بە یارمەتییەكانی پێشكەش بە پەنابەران و پەناخوازان لە عیراق، سەردانی پێگەی help.unhcr.org/iraq/ku بكە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.