له ئه‌مریكا شه‌پۆڵێكی سه‌رما رووی له ویلایه‌ته‌كانی ئۆكلاهۆما، میسیسیپی، تێنه‌سی، ئاركنساس و تێكساس كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 24 كه‌س له ویلایه‌تی تێكساس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئێستادا ته‌زووی كاره‌با بۆ ویلایه‌تی تێكساس گه‌ڕاوه‌ته‌وه،به‌ڵام تا ئێستا 13 ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ویلایه‌ته‌كه به‌زه‌حمه‌ت ئاوی پاكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هاوكات شه‌پۆڵی سه‌رماكه كاردانه‌وه‌ی له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه‌و تا ئێستاش زیاتر له 2700 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه له‌باشووری ویلایهتهیهگكرتووهكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی به‌فر بارینه‌وه له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بێ به‌ش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.