ئەنجومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روونکردەوە.
ئه‌نجومه‌نه‌كه رایدهگهێنێت: دانانی ئه‌و تاوه‌رانه دروسته، به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌و ستاندارو ڕێكارانەی كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره دیاریان كردوون دابنرێن و هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل له سه‌ر سه‌ربانی ماڵان و شوێنی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به فه‌رمی نوسراوی كرد بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به ژماره ( 537) له به‌رواری 27/10 /2020 بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م تاوه‌رانه زیانیان هه‌یه بۆ سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، تاوه‌كو به‌به‌رچاو ڕۆشنییه‌وه فه‌توا له‌و باره‌یه‌وه بدرێت، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌سوپاسه‌وه به ژماره ( 326) له به‌رواری 27/ 1/2021 وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نیان دایه‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌و بورجانه به‌پێی ستانده‌ری ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیانه داڕێژراوه كه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (WHO) و (ITU) كه دوو رێکخراوی جیهانین، وه تا ئێستا زیانه‌كان دیاری نه‌كراوه‌و ده‌رنه‌كه‌وتوون و تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌ر نه‌كه‌وتوون، بۆیه ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دایه‌وه:
له ئێستادا دانانی ئه‌و تاوه‌رانه دروسته به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- به پێی ئه‌و ستاندارو ڕێكارانه كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره دیاریان كردوون دابنرێن.
2- هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه.
3- هه‌روه‌ها پێویسته ڕه‌چاوی عورف وعاده‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێت و تا بكرێت له شوێنه چۆڵه‌كان دابنرێت.
والله تعالى أعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.