لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەلایهن ههندێك دهزگای راگهیاندن و تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانهوه، وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە .
د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە روونكردنەوەیەكدا رایدهگهینێت: چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت. لێرەوە بۆ هاووڵاتییان و رای گشتی رووندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتووچۆ نییە.
دهشڵێت:هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بە فەرمی رادەگەیەنرێت، لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
لەبارەی دەنگۆی قەدەغەی ھاتووچۆ وەزارەتی تەندروستی ههرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.