Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:04

سه‌در : کاتێک چاودێری ھه‌واڵه‌کان ده‌که‌م ده‌بینم ده‌نگی به‌عسی سه‌دامی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسی كرد.

موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیوویه‌تی "كاتێك له‌سه‌ر شاشه‌كان یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ھه‌واڵه‌كان ده‌كه‌م، ده‌بینم ده‌نگی به‌عسی سه‌دامی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌".

موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندووه‌ "له‌لایه‌ك ھه‌ست به‌تووڕه‌یی ده‌كه‌م و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ھه‌ست به‌ ‌دڵته‌نگی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دۆخه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "لێره‌وه‌ وه‌ك ھه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت شه‌رفمه‌ندان له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت رۆڵی ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسی تیرۆریست وقه‌ده‌غه‌كراو كارابكه‌نه‌وه‌ نه‌ك ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌ری".

موقته‌دا سه‌در ھۆشداریی داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ھه‌نگاوه‌ نه‌نرێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانیانه‌ ده‌یكه‌ن بۆ كۆتاییھێنان به‌و ده‌نگانه‌

موقته‌دا سه‌در جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌عسییه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ژێر به‌رگی دیكه‌یشدا بێت ئه‌وا شوێنیان له‌ عێراقدا نابێته‌وه‌.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در  راشیگه‌یاند، ھێشتا كوشتارگه‌ و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و بڕینی گوێ و ده‌ست و كوشتنی زانایانیان له‌بیرنه‌كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراق ئه‌نجامدران.

ئه‌م په‌یامه‌ی موقته‌دا سه‌در دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ره‌غد سه‌دام حوسێن، كچی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌، سه‌دام حوسێن له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنییدا خواستی خۆی بۆ ھاتنه‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ عێراق نیشاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.