Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:49

ئه‌مریکا.. به‌هۆی شه‌پۆڵی سه‌رما 21 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 ملیۆن که‌سیش بێ ئاو و کاره‌با بوون

ئه‌مریكا.. شه‌پۆڵی سه‌رما
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مریكا شه‌پۆڵێكی سه‌رما رووی له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئۆكلاهۆما، میسیسیپی، تێنه‌سی، ئاركنساس و تیكساس كردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 21 كه‌س له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ئاژانسی روسیا ئه‌لیه‌وم رایگه‌یاند: سه‌رمایه‌كی تووند رووی له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا له‌ ویلایه‌تی تیكساس، لانیكه‌م 21 كه‌س به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چوار ملیۆن كه‌سیش له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ بێ كاره‌با و بەهۆی بەستنی ئاوەوە بێ ئاویش بوونه‌. 

شه‌پۆڵی سه‌رماكه‌ كاردانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیش كردووه‌و بەهۆی ئەو سەرما و کڕێوەی رووی له‌ چه‌ند ویلایه‌تێك كردووه‌ زیاتر له‌ 2700 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌. 

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هۆکاری زیاتری فریاگوزاری دابین دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەی ئەو "گەردەلوولە مێژوویی"یەن، هه‌روه‌ها سوپاسی کارمەندانی سەر شەقامەکان، ئەفسەران و هەموو ئەو کەسانە کردووە کە ژیانیان لە مەترسیدایە بەمەبەستی رزگارکردنی ژیانی خەڵک. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.