گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە دۆخی ئێستا و بۆ پێشگیری لە تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، سێ بژاردەمان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا هەتا ببێتە بڕیار.
د. ئاسۆ حەوێزی لەمبارەوە لە نوێترین لێدواندا ئەمڕۆ هەینی بە میدیاکانی راگەیاندووە سێ بژاردەمان خستووەتە بەردەم لێژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە عێراقدا هەیە تا لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار.
هەرچەند لە هەرێمی کوردستان ماوەیەکە ژمارەی تووشبوون و مردنەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کەم بووەتەوە و ژیانی هاووڵاتییان بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، بەڵام لەسەر ئاستی عێراق، ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا هێشتا لە هەڵکشاندایە و دۆخی عێراق لەمبارەوە باش نییە و بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری ئەوە دەدەن کە دەبێ هەموو ڕێکارێک بگیرێتە بەر هەتا ئەو پەتایە لە هەرێمی کوردستان تەشەنە نەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.