وەزیری تەندروستیی عێراق رایگهیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای نوێ دوو بەرامبەر زیادیکردووە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە سەدا 50ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە عێراق تۆماركراون، تووشبوون لەنێو منداڵ و گەنجاندا زیاتره.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نیگەرانیکردووين، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان دوو بەرامبەر زیادیکردووە و لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی زیاتری تووشبووانیش دەکەن.
گوتیشی: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەوەیان بەدی کردووە کە رێژەی پهنجا له سهدی تووشبووە نوێکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆماركراون.
وەزیری تەندروستیی عێراق جەختی لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان کردەوە، پێیان باشە کە ئەو کەسانەی بەبێ دەمامک دەچنە شوێنی گشتی سزای دارایی بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.