بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیهك لهبارهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێر پێکهێنراوە و دەستی بەکارەکانی کردووە، بەغدا دڵنیایی دەدات لە جیدیەتی کارکردنی لیژنەکە.
یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە، لیژنەکە هاوبەشە و دەستی بە کارەکانی کردووە، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین و بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکان دەدرێتە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کوردستان ئازیزە لامان و گەل و کەسوکاری ئێمەن، بەدڵنیاییشەوە لێکۆڵینەوەکان بهوردی و جددیی دهبێت، چونکە لێکۆڵینەوەکە هاوبەشە لە نێوان لایەنی سەر بە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لهوبارهیهشهوه، لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتی: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دەرکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا، هێشتا زۆر زووە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە بزانین، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن، شیدەکرێنەوە و وردبینییان بۆ دەکرێت و پاشان ئەنجامەکەی رادەگەیێنرێت.
شەوی دووشەممە پانزهی شوبات، چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرا، دوو موشهكیان لهنزیك فڕۆكهخانه و سێ موشهكیشیان لهگهڕهكی وهزیران كهوته خوارهوه كە بەهۆیەوە یهك كهس كوژراوهو نۆ كهسی دیكهش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.