Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:33

ناتۆ: بڕیارمانداوە چالاکیەکانمان لەعێراق فراوان بکەین

کوردستان TV
100%

هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر کاردانەوەی زۆری بە دوادا هات، ناتۆ رایگەیاند ئەركی هێزەكانیان لە عێراق فرەوان دەكەن .

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانز ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند: ئەركی هێزەكانمان لە عێراق فراوان دەكەین و 3500 سەربازی تری بۆ دەنێرن، لە كاتێكدا ئێستا ناتۆ تەنها 500 سەربازی لە عێراقدا هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە هێرشە موشەکییەکانی رۆژی دووشه‌ممه‌ پانزه‌ی شوبات بۆ سەر هەولێر، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: لەبەر ئەو گرژی و ناسەقامگیرییە لە عێراقین.  

یانس ستلۆتنبێرگ، ئەمیندارى گشتى رێکخراوى هاوپەیمانى باکورى ئەتڵەسى (ناتۆ) رایگەیاند، بڕیارمانداوە چالاکیەکانمان لەعێراق فراوان بکەین، لەو چوارچێوەیشدا لە مانگەکانى داهاتودا ژمارەى بنکەکان و راوێژکارە سەربازییەکانمان زیاد دەکەین.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.