شاندەکەى حکومەتى هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق كۆبوونه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مستەفا کازمی و شاندی باڵای حکومەتی هەرێم دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات تاوتوێ‌کران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌دیداره‌كه‌دا باس له په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و هه‌وڵی ئه‌منی و هه‌واڵگری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كرا.
له‌دیداره‌كه‌ی نێوان كازمی و شاندی هه‌رێم، پرۆژه‌یاسای بودجه، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی و جیاكردنه‌وه و به‌پێی ده‌ستوری عێراق و بنه‌ماكان تاوتوێكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.