Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:21

سەفین دزەیی: هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی وڵاتان سەردانی هەولێر دەکەن

کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی وڵاتان سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوودا چەندین شاندی دیپلۆماسی سەردانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەو شاندانەی دێن، زیاتر ئه‌و باڵیۆزانەن كە لە بەغدان، سەردانەكەش وەكوو پشتیوانی هەولێر و هەرێمی كوردستانە، پاش ئەو هێرشەی كرایە سەرهەولێر.

سەفین دزەیی له‌ تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: هەولێر و هەرێمی كوردستان بە گشتیی پێناسەیەكی جیهانی هەیە، كە ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیرەو باوەشی بۆ ئاوارە و پەنابەرانی عێراق و دەرەوەش كردووه‌تەوە، ناوچەیەكە بە پێكەوەژیان و دیموكراسی ناسراوە، بۆیە كاتێك هێرشێكی دەكرێتە سەر، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی دەوەستنەوە.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی، دوای هێرشە موشەکییەکە وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەکە هاوخەمی خۆیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.