ده‌روازه‌ی سه‌رزێرێ له سنووری قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، به رووی هاتووچۆی گه‌شتیاراندا له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه كاری پێده‌كرێت و له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران له ده‌روازه سنوورییهكهوه ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن.
ده‌روازه‌ی سه‌رزێرێ له قه‌زای ئامێدییه و له دیوی باكووری كوردستانیش (توركیا) هاوسنووری پارێزگای جۆڵهمێرگه و له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران ده‌توانن به‌و ده‌روازه سنوورییه هاتووچۆ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.