ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2021/2/18 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى تازەى هەولێر ئیمزا کرد.
دواترلە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ، پارێزگارى تازەى هەولێر، لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا، سوێندى یاسایى خوارد.
لە وتەیەکدا نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هەروەها ئاماژەى بەوە دا کە ئەرکى پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه.
جەختیشى لەوە کردەوە کە پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بێت و به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها یادى خوالێخۆشبوو پارێزگارى پێشوو د. فه‌رسه‌ت سۆفى کردەوە کە بە نەخۆشیى کۆڤید_19 کۆچى دوایى کرد، پرسە و سەرەخۆشى لە هەموو ئەو خێزانانەش کرد کە بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە، ئازیزانیان لە دەست داوە. بەڕێزیان پارێزگارى شەهید خوالێخۆشبوو فرەنسۆ هەریریشى بەبیر هێنایەوە کە ئەمڕۆ 18ى شوبات، یادى شەهیدبوونیەتى.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى، ئومێد خۆشناوى دڵنیا کردەوە كه هه‌موو هاریكارى و پشتگیرییه‌كى خۆیان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاووڵاتیان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.