Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:27

داعش له‌هێرشێکدا 3 چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبیی کوشت

دوو چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ هێرشێكدا سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی- یان كوشت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویی تیرۆرستانی داعش له‌ سنووری گوندی ده‌كه‌-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ئه‌نجامدا، سێ چه‌كدار به‌ناوه‌كانی شاكر تاڵب، ئه‌حمه‌د عه‌بود، نه‌جم عه‌بود  كوژران.

هه‌رله‌وهێرشه‌دا دوو چه‌كداری دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.