Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:08

سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی لە‌یه‌کێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكیدا بە بۆنەی 68 ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: لە سەردەمی ئێستادا ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی ئازیز هەیە كە هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونیان بە بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری، لەڕێی زانست و داهێنان كار بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن.

 ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی شەستوهه‌شتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

قوتابیان و لاوانی کوردستان هەر لە ساتی‌ دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌یانه‌وه‌ لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول هەتا شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغی دوای ڕاپەڕین، بەشێكی دیار و كاریگەری خەباتی گەلەكەمان بوونە و، هەردوو ڕێكخراو قوتابخانەی پێگەیاندنی ڕۆڵەی هۆشیار و بوێر و سەركردەی بە توانا بوونە و، شوێنی وزە و هەناسەی نوێ بوونە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و لە ڕێگەی تێكۆشانیاندا شەهید و قوربانیان داوە.

لە سەردەمی ئێستادا ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی ئازیز هەیە كە هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونیان بە بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری، لەڕێی زانست و داهێنان كار بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن. ئێوە قوتابی و لاوی قوتابخانەیەكی ڕەسەن و پڕ لە شانازیین. هەر بۆیەش ئێوە دەبێ نموونەی قوتابی و لاوی ئەو كوردستانە بن بۆ خزمەتكردنی نیشتیمانەكەتان.

دڵم بە هەبوونتان خۆشە و ئێوە ئومێدی میللەتێكی مەزلوومن، پێویستە زیاتر لە جاران هەوڵ بدەن و لە ئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵگە و دۆزی ڕەوای گەلەكەتاندا بن.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

مەسعود بارزانی

18ـی شوباتی 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.