کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-2-2021 هاوسەری خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، لە شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وریا ماملێ لەبارەی كۆچی دایكی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە" خاتوو ئامین مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی گەورەی كۆچكردوی كورد كۆچی لەتەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد".
ههروهها دهڵێت"خاتوو ئامین كچی ئەفسەرو فەرماندەی بەناوبانگی كۆماری كوردستان كاپتن محەمەد مەولودیانە كە ناسراوە بەحەمەدی مەولودە ،ئامین هاوسەری ماملێ تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەمجار بۆتە هاوسەری خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار لەو هاوسەرە کوڕێک و کچێکی دەبێت، کە ناوەکانی "سولەیمان خودایار" و "ڕوناک مەولودیان / خودایار".
ئامين لة پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار 1961 لە ساڵی 1964 شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند.
لە مامڵی کچێک و چوار کوڕی دەبێت بە ناوەکانی شەهیدی لەسێدارەدراو عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.