Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:32

ی.ل.د.ک: یەکێتیەکەمان هەمیشە یٔەو قوتابخانەیەبووە کە چەندین لاوی بەتواناو سەکردەی هەڵکەوتووی پێگەیاندووە

کوردستان TV
100%

68  ساڵ خەباتی لاوانە لە پێناو خاک و نەتەوەو بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ لاوان لە هەمومان پیرۆزبێ

دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە 18شوباتی ساڵی1953 زادەی بیری حەکیمانەی ڕابەری نەتەوە (مستەفا بارزانی) و سەرکردایەتی پارتی بوو لە پێناو کۆکردنەوەی توانای لاوان و ئاراستەکردنیان بۆ خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیان لەلایەک و داکۆکیکردن لە مافی لاوی کورد و کارکردن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش.

لە مێژووی پڕ لەسەروەریماندا بەشانازیەوە لە پاڵ ئەرکی لاوانەو ڕێکخراوانەی خۆمان، لە قۆناغە مێژوییەکانی بزاڤی ڕزگاری خوازی نەتەوەکەمان پێشمەرگەی پاراستنی خاک و نەتەوەکەمان بوین و بەشداری کارامان لە ڕزگارکردنی کوردستان و بنیاتنانی دەزگا شەرعیەکاندا کردوە.

یەکێتی لاوان جگە لەوەی لە ئاستی ناوخۆیدا خاوەندارێتی لاوانی کردوە، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نوێنەرایەتی لاوانی کوردستانمان کردوەو لە چەندین کۆنفرانس و گردبونەوەی نێودەوڵەتی دەنگی لاوان بوین و ئێستاش بە شانازیەوە لە بەرزترین ئاستی نێودەوڵەتیدا نوێنەرایەتی لاوانی کوردستان دەکەین.

یەکێتیەکەمان هەمیشە ئەو قوتابخانەیه بوە کەلێیەوە چەندین لاوی بەتواناو سەکردەی هەڵکەوتووی پێگەیاندووە و  خاوەن شیان و پەروەردەکراون و لە ئاستی باڵا خزمەت بە نیشتیمان و هەرێمەکەمان دەکەن.

ئێمەی لاوانی کوردستان خەباتمان کردوەو قوربانی زۆرمان داوە لە پێناو بنیاتنانی ئەو ئەزموونەی ئێستا هەمانە کە لە دەزگا شەرعی و هەڵبژێردراوەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمدا بەرجەستەدەبن، هەر بۆیە بەهەموو توانامانەوە پارێزگاری لە هەرێمەکەمان دەکەین و شیلگێڕانە پاڵپشت دەبین بۆ پاراستن و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز.

دژی هەموو ئەو هەوڵ و پیلانانە دەوەستینەوە کە مەبەست لێیان بە چۆکداهێنانی گەلەکەمان و شکاندنی ئیرادەو شکۆیەتی و لە هەرشوێنێک پێوێستبوو پێشمەرگەو شورەی پۆڵاینی پاراستنی نیشتیمانەکەمانین.

پاڵپشتی تەواو لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین لە هەنگاوەکانی چاکسازیدا بە ئاراستەی دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک و لاوانی کوردستان.

لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتەکەمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شیاو بۆ لاوان و سودوەرگرتن لە توانا و شیانیان.
 
لەویادە شکۆدارەدا ڕێز دەنوێنین بۆ هەموو ئەوانەی لەیەکێتی لاواندا کاریان کردوەو ئەوانەی تا ئێستاش بەردەوامن،سەری ڕێز بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانمان دادەنوێنین.

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوان لە سەرجەم ئەندامانمان و لاوانی کوردستان پیرۆزدەکەین و بەردەوام دەبین لەسەر ئەو ڕێبازەی لەپێناویدا یەکێتی لاوان دامەزراوە.

١٧ی٢ی٢٠٢١
مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.