Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:22

سبه‌ی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر له‌ به‌رده‌م سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات

ئومید خۆشناو
کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18ی شوبات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌رده‌كات. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18ی شوبات كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ل یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی فرانسۆ هه‌ریری پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ربكات و ئومێد خۆشناویش له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی بخوات. 

شایەنی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ وه‌ك كاندید بۆ پۆستی پارێزگار ده‌ستنیشان كرا، له‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ كه‌ 18 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بوو به‌ چل و دووه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ ئومێد خۆشناو وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ پارێزگاری پێشووی خوالێخۆشبوو دكتۆر فرسه‌ت سۆفی سه‌ردانی گۆڕی خوالێخۆشبووی كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.