Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:58

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: داوامان له‌ حکوومه‌تی عێراق کردووه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییانه‌ پڕبکاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: تیرۆریستان كه‌ڵك له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دروست بووه‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تیرۆریستان كه‌ڵك له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌.

گوتیشی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چه‌ندین دانیشتنمان كردووه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ پشتگوێ خراوه‌، ئه‌م كه‌مته‌رخه‌میشه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆری هێزی چه‌كداری، كاریگه‌ری كردۆته‌سه‌ریان.

سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتیشی: دیاری ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌سه‌ر عێراقه‌ كه‌ ناهێڵێت ئه‌م بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌ پربكاته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.