بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت دوای ئەوەى دۆسیەی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
ئەحمەد سافار لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی، ئاماژهی بهوهكردووه بڕیاری داخستن و قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی کاریگەری نابێت لەسەر کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لیژنەی دارایی بۆ کۆتاییهێنان بە بابەتی بودجە، چونکە ئەوە چارەنووسی وڵاتی لەسەرە و پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە یەکلایی بکرێتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی کە کوردە گوتیشی: دانوستان و گفتوگۆکان لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا بەردەوامە لەسەر گۆڕانکارییەکان لە بڕگەی یازدهی تایبەت بە پشکی هەرێم، هەرکاتێک ئەوە تەواوبوو، یەکسەر دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت.
گوتیشی، بڕگەی یازده پڕۆژەیاسای بودجە باس لە شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ساڵەکانی دووههزارووچوار بۆ دووههزاروو بیستهوه، ئەوەش دوای ئەوەى هەردوو دیوانی چاودێری هەرێم و بەغدا وردبینی بۆ دەکەن.
لەلایەکی ترەوە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی کە ئەویش کوردە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، کۆبوونەوەکەى شاندی هەرێم لەگەڵ ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان، دواین بابەت و پێشهات و وردەکارییەکانیان باس کردووە لەبارەى بودجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.