فەرماندەی ژووری ئۆپهڕاسیۆنەکانی کەرکووک فهرمانێكی دهركردووه رێگه نهدرێت چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بازگەکانی دووبز تێپەڕبن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارۆچکەی دووبز له رۆژئاوای کەرکووک بە کوردستان تیڤی راگەیاند وەزارەتی ناخۆی عێراق و فەرماندەی ژووری ئۆپهڕاسیۆنەکانی کەرکووک تەواوی بازگەکانی شارۆچکەی دووبزیان ئاگادارکردۆەتەوە رێگه نهدهن چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بازگەکانی دووبز تێپەڕبن.
ئهو سهرچاوهیه گوتیشی: ئەمە لە کاتێکدایە هێزێكی زۆر کەوا نزیکەی دوو سەد ئۆتۆمبێلی سەربازی وزەپوش و تانک سەر بە حەشدی شەعبی کەوا پێکھاتوونە لە فرقەی عەباسی قیتالی و حەزب وەڵا لە ناوچەی عەباس ئەسود لە شارەدێی سەڕگەران جێگیرکراون و لە گوندەکانی مامە و عەلە غێرەوە لە پشتی دووبز بۆ شارەدیێ مەلا عهبدوڵڵا خوارووی کەرکووک ھاتووچۆ دەکەن بەرامبەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەنگەریان لێداوە، بەپێ سەرچاوەکی پۆلیسی دووبز، ھاوکات ھێزێکی حەشد لە بارەگای داگیرکراوی بنکەی ئاسایشی پارتی لە دووبز جێگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.