Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:24

مه‌سرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشیی له‌ کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.    

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشیی له‌ کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت: لەگەڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د قسەم کرد و ڕامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کامپەکە. بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی خۆبەخشانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی هه‌یه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.