Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:47

یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ھێرشە‌ مووشە‌کییە‌کە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

لەراگەیەنراوێکدا یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ھێرشە‌ مووشە‌كییە‌كە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات، رایگه‌یاند: ئەمجۆرە كردەوانە كردەوەی تیرۆریستی و قەدەغەكراون و ئاینە ئاسمانییەكان ناڕازین پێیان ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بەتوندی ناڕەزایی دەردەبڕێ‌ دژ بەو هێرشە موشەكییە كە شاری هەولێری لە كوردستان كردە ئامانج و بووە هۆی كوشتنی كەسێك و زامداربوونی چەند كەسێكیتر و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە.

یەكێتی دووپاتیدەكاتەوە كە ئەمجۆرە كردەوانە كردەوەی تیرۆریستی و قەدەغەكراون و ئاینە ئاسمانییەكان ناڕازین پێیان.

هاوكات داوا لە هەموو عیراقییەكان دەكات لەنێوان خۆیاندا یەكگرتوو و دادپەروەربن، گۆڕەپانی عیراق بەدوور بگرن لە هەرجۆرە ململانێیەكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، داوا دەكات چەك تەنها لە دەستی حكومەتدا بێت، میلیشیاكان قەدەغە بكرێن لە بەكارهێنانی، داوا دەكات سەروەریی بگەڕێننەوە بۆ عیراق، عیراقێكی خاوەن ژیارێكی دێرین.

جەنابی مامۆستا دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لێدوانیدا كە ئەوەی دوێنێ‌ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە هەرێمی كوردستان روویدا، هێرشێكی تیرۆریستییە، كە بووە هۆی كوشتنی كەسێك و زامداركردنی چەند كەسێكیتر، ئەو كارە كارێكی قەدەغەكراو و حەرامكراوە و لە گوناهە گەورە و پڕوكێنەرەكانە، دەخوازێ‌ سزایەكی سەختی بكەرانی لە دنیادا بدرێ‌ و لە رۆژی قیامەتیشدا سزای سەختیان هەیە، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا) المائدة : 32 .

جەنابیان ئەم كردەوانەی ئیتر بكەرەكانی هەر كەس ببن، بە كردەوەی تاوانكاریی و و ستەمكاریی و تیرۆریستی وەسفكردووە، جەختدەكات لەسەر حەرامكردنی كردنە ئامانجی دامەزراوە گشتییەكان كە سودی گشتییان هەیە، هەروەك ئەوەی لە هەولێر روویدا كە سێ‌ موشەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری بە ئامانج گرت، یەكێكیشیان بەر كۆمەڵگایەكی نیشتەنی كەوت، ئەمانە بوونە هۆی زیانی ماددی، بەڕێزیان دووپاتیدەكاتەوە كە ئەم كردەوە ستەمكاریانە شتانێكی قێزەونن و دژن بە رێنماییەكانی ئیسلامن، بەڵكو دژن بە تەواوی ئاینە ئاسمانییەكانیش.

(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُون)

پ . د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.