Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:32

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی د.ئارام باڵه‌ته‌یی ده‌کات

کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی  په‌رله‌مانی عێراق ، بۆ كۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت  و   پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پەرلەمانتار د.ئارام ناجی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقمان پێگەیشت، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بەو بۆنە خەمناکە رادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری کەسوکار و خۆشەویستانی بدات و کۆچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

إنا لله و إنا إلیه راجعون

محەمەد حەلبوسی

سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق

17 - 2 -  2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.