Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:22

فراکسیۆنی پارتی لە‌په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی د. ئارام باڵه‌ته‌یی ده‌کات

کوردستان TV
100%


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ، سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
پرسەنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنەماڵەی ئارام باڵەتەیی
دڵگرانین بە کۆچی دوایی هەڤاڵ ئارام باڵەتەیی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
ئیمە لە فراکسیۆنی پارتی، وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو، هیوای بەهەشتی خودایی بۆ هەڤاڵ ئارام باڵەتەیی و سەبرو ئارامیش بۆ کەسوکار و هەڤاڵانی دەخوازین.
جێی خۆیەتی لەو بۆنە خەمناکەدا، داوا لە تەواوی خەڵکی کوردستانیش بکەین زیاتر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.
انا لله و انا الیه راجعون
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.