Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:53

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئەو کەسانەی گیراون له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزادراون و ڕۆژنامەنووس نین

کوردستان TV
100%


سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: كە ئەو كەسانەی دەستگیر كراون و لە لایەن دادگاوە سزا دراون، ڕۆژنامەنووس نین، بەڵكوو ژمارەیەك هاووڵاتین.

 ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا،سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ، باس لە كەیسی دادگاییكردنی ئەو شەش گیراوە كراوە كە دوێنێ لە لایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر سزا دراون.

  له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سەندیكای رۆژنامه‌نووسان، ئەو كەسانەی بە ڕۆژنامەنووس نەناساندووە، بەڵكوو بە (هاووڵاتی) ناساندوون وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە ئەو كەسانە ڕۆژنامەنووس نین.

 هه‌روه‌ها سه‌ندیكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: كه‌ئەوان لەگەڵ لێكجیاكردنەوەی تەواوەتی دەسەڵاتەكاندان لە هەرێمی كوردستان و لەم چوارچێوەیەشدا جەخت لەوە دەكەنەوە كە بڕیاری زیندانیكردنی چالاكوانان لە ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سەروەریی یاسا بەدوور بگیرێت.


ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان:

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.