Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:37

سعوودیه‌ له‌ میانی 24 کاتژمێری رابردوودا دووه‌مین فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی حووسییه‌کانی خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ رابه‌رایه‌تی سعوودیه‌، دووه‌مین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حووسییه‌كانی له‌ سعوودیه‌ خستووه‌ته‌خواره‌وه‌.

توركی مالیكی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حووسییه‌كانیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و شاری خه‌میس مشێت‌ باشووری رۆژئاوای سعوودیه‌ ئاراسته‌ كرابوو.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ حووسییه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ئه‌مه‌یش تاوانی شه‌ڕه‌، به‌ڵام باسی له‌وه‌ نه‌كرد كه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ به‌ڕێ كه‌وتووه‌.

هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی دوێنێش رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیی حووسییه‌كانیان تێكشكاندووه‌ كه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها ئاراسته‌ كرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.